:بۆ یادی هەڵۆ سوورەکانی گوردانی شوان


... "قەلەبەرد" و "ئاویەر" و "ناڵەشکێنە" بەربەیانی گەلێک ڕۆژان بە قاسپەی تفەنگی ئێوە وەخەبەر هاتن

،دەستی قەڵشیوی زۆر جووتیار

،دەستی بچووکی زۆر منداڵ

،دەستی لەرزۆکی زۆر پیرەدایک

،دەستی بەهێزی زۆر کرێکار

ڕێحانەی دا لە بەرۆکتان

!ئێوە کەی وا ڕاهاتبوون چەقەڵ بە جێگە هەنگاوتان بزانێ

هەرتک شانی پڕ شانازیی شۆڕشێکی گەورە و گران جێگەتان بوو

!...تا لەوێوە حەوتەوانانی ئاسمان سوجدە بۆ بەرپێتان بەرن


ــــــــــــــــــــــــــــــ

بەشێک لە هۆنراوەیەکی مامۆستا ناسری حیسامی