هاوڕێم، شێركۆ، راحەت بنوو

ئەم هەرێمە دەمێ ساڵە

شێر و هەڵۆ لە ئامێزی ئوقرە دەگرن

هاوڕێم، شێركۆ, دڵت قورس و قامەتگرتوو

كۆنە هەوارەكەی پێشوو

وا لە نێو دڵی زنجیرە چیاكانی  گوڵەزەرد

بەرەو لووتكەی ئازادی

مۆڵگەی شۆڕش لە رێ گرتوو

وێڕای هەڵوەدای مەرگ بۆ نەیارانت

سەڵای بەرزی خۆڕاگریت

باڵا بە باڵای ژیانی پڕ سەخڵەتت  دەچرپێنن

هاوڕێم، شێركۆ

شۆڕسوارەكەی رێگای پڕ ئەوین و پڕ ئەستێرە

تۆ كە لە داوێنی ئارباباوە هەستایت و

لە نێو دڵی زنجیرە چیاكانی قەرەداغ چرۆت كرد و

لە باوەشی وەنەوەشەكەم

دوا ماڵاوایی ژیانی پڕ مەینەتت پێشكەش كردین

رێگایەكی زۆر پیرۆزت بەرپێ خستین

ئیتر بنوو هاوڕێم

ئێستا ئاربابا، گوڵە زەرد و وەنەوشە

هەر سێ چیای سەركەش و نەسرەوتووەكەی نیشتمان

تەنووری گەرمی شۆڕشیان داگیرساوە

هەموو ژینیان لە بەر پێی پەتی سێدارە دانراوە

لە سەر پەلەپیتكەی چەكی چرۆی ژیانت داگیرساوە

لە بەرامبەر كێلی گڵكۆی بە ئەستێرەی سوور نەخشراوی بیرت، هەڵكراوە…


لەرۆژێكی وەك ئەمرۆدا‌و لەبەرەبەیانی رۆژی 13ی خەزەڵوەری ساڵی 1392، 

پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە‌و خۆڕاگری ناو زیندانەكانی رژیم لە بەندیخانەی شاری 

سەقز لە لایەن جەلادانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارەدرا

هاوڕێ شێركۆ مەعارفی رۆژی 9ی پوشپەڕی ساڵی 1387 لە ئاوایی “دەورە قەڵا” 

لەناوچەی خوڕخوڕەی سەقز، لەكاتێكدا بۆ جێبەجێكردنی ئەركێكی تەشكیلاتی رووی 

لەوناوچەیە كردبوو، لەلایەن هێزەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بەدیل گیرا. دواتر لە 

 خەزەڵوەری هەمان ساڵ لەلایەن نادادگاكانی رژیم سزای لەسێدارەدان بە سەر ده هاوڕێ

 شێركۆدا سەپێنرا

یادی ئازیزی بۆ هەمیشە زیندوو ‌و رێگای پڕ رێبوار بێت